١ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٠:٤٩
کۆرۆنا لە ئێران ٢٥٤٩ کەسی دیکەی تووش کرد و ١٤١ کەسی کوشت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ٢ هەزار و ٥٤٩ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیما سادات لاری بە ئاماژە بە ٢ هەزار و ٥٤٩  حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا ٢٣٠  هەزار و  ٢١١  کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٤١  کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ،  گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٩٥٨  کەس و ١٩١ هەزار ٤٨٧ کەیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.

342/